(ABNA24.com) لیژنەی چوار قۆڵیی ئەمریکا ، بەریتانیا ، ئیمارات و سعودی لە بەیاننامەیەکدا دیسان کوماری ئیسلامیی ئێرانی تۆمەتبار کرد بە هەنگاوی تێکدەرانە لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، لەم بەیاننامەیەدا کە وەزاڕەتی دەرەوەی بەریتانیا رۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرپرسی پەلاماری سەر نەوتبەرەکان لە کەنداوی فارس و دەریای عوممان ناسراوە .
لە بەیاننامەی لیژنەی چوار قۆڵیی ئەمریکا ، بەریتانیا ، ئیمارات و عەرەبستان دا وڵامی موشەکیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی یەمەنیەکان بە تاوانکاریەکانی سعودی ش ئیدانە کراوە و بانگەشەی ئەوە کراوە ئێران چەک بۆ یەمەنی گەمارۆدراو دەنێرێ .
دوو نەوتبەر پێنجشەممە 13 ی حوزەیران لە دەریای عوممان ئاگریان تێبەربوو .
لە کاتێکدا کە هێشتا هۆکاری ئەم رووداوە دیار نیە ، ئەمریکیەکان ، بەریتانیەکان ، سعودی و ئیماراتی و زایۆنیەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن ئێران پەلاماری کردووەتە سەر ئەو نەوتبەرانە .
هەرچی یەکیەتی ئوروپایە ئەم بانگەشەیەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی رەتکردووەتەوە .
/129
٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٣١
News ID: 954707
لیژنەی چوار قۆڵیی ئەمریکا ، بەریتانیا ، ئیمارات و سعودی لە بەیاننامەیەکدا دیسان کوماری ئیسلامیی ئێرانی تۆمەتبار کرد بە هەنگاوی تێکدەرانە لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا .